AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢ ١٣:٣٨

مەسعوو پزشکیان لە سنە:

گەنجانی خوێنەوەری کورد بۆ دەبێ کۆڵبەری بکەن/ پێویستە سنوورەکان ڕێکبخرێن

گەنجانی خوێنەوەری کورد بۆ دەبێ کۆڵبەری بکەن/ پێویستە سنوورەکان ڕێکبخرێن

مەسعوود پزشکیان ، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمەریی ئێران، لە لێدوانێکدا لە سنە وتی: گەنجانی خوێنەوەری کورد بۆ دەبێ کۆڵبەری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزیشکان ئەمڕۆ شەمە لە سەفەرێکدا بۆ سنە کە بەمەبەستی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن هاتبوو لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی سنە دیداری کرد.

پزشکیان لە بەشێک لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە کێشە و گرفتەکانی ناوچە سنوورییەکان وتی: گەنجانی خوێندەوارمان نابێ کۆڵبەری بکەن.

وتیشی: پێویستە دادپەروەری بۆ هەموو ئێرانییەکان بێت لە دەستڕاگەیشتن بە کار وئیش و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە.

ڕاشیگەیاند کە دەبێ سنوور بە دەرفەت بزانین و دەتوانین سنوورێک دروست بکەین کە بازرگانی تێدا بکرێت، نەک کۆڵبەری.

سەبارەت بە پرسی ژنانیش وتی: ئێمە دژی هەر جۆرە مامەڵەیەکی توندوتیژی و نامرۆڤانەین بەرامبەر بە ژنان و کچان، و ڕێگە نادەین وەها ڕووداوێک ڕووبدات و توندوتیژییان بەرامبەر بکرێت.

News ID 50653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha